ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی گورزێکی کاریگەری بەردەکەوێت و باشترین یاریزانی" جواو فلیکس لە دەست دەدات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو پێکانەی جواو فلیکسی پۆرتوگالی لە یاری ڤالنسیا لە گەری نۆیەم  توشی هاتووە ، ئەو یاریزانە ٤ تا ٦ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

بەمەش فلیکس ناتوانێت ئامادەی یاری یانەکەی دژی لیڤەرکوزن لە خولی یانە پاڵەەوانەکان و  ئاتلەتیک بیلباو و ئەلاڤێس و سڤییا لە خولی ئیسپانیا ببێت.

چاوەروان دەکرێت جواو فلیکس بۆ یاری دووەمی یانەکەی دژی  لیڤەرکوزن یان ئیسپانیۆل بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

ئاتلەتیکۆ مەدرید لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا دژی یانەی ڤالنسیا ١-١ یەکسانبوو، تێیدا جواو فلیکس لە خولەکی ٧٩ی یاریەکە توشی پێکان بوو.