ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ریال مەدرید دیارییەکەی لیڤانتی بۆ وەرگرتنی پێشەنگی ریزبەندی لالیگا لە بارسێلۆنا قبوڵ نەکرد، دوای ئەوەی لەنێو یاریگە و هاندەرانی دوو خاڵی لەدەستدا.

لۆس بلانکۆس لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ریال بێتیسی کرد، پێش یارییەکەیان بارسێلۆنای رکابەری تووشی دۆڕانێکی گەورەبوو و یانەکە بۆ گەیشتن بە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە پێویستی بەبردنەوە بوو، بەڵام دوای 90 خولەک یارییکردن، یاریزانانی هیچ یەکێک لەو دوو یانەیە نەیانتوانی تۆڕی ئەوەی دیکە بهەژێنن و یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەم یەکسانبوونە ریال مەدرید ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا یەکسانکردەوە و خاوەنی 22 خاڵە، بەڵام بەجیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە و ریال بێتیس 13 خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندە