ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی جۆری پێكانەكەی ئەندریا گۆمێزی پورتوگالی یاریزانەی یانەكەی راگەیاندو ئاشكرایانكرد كە هەر ئەمرۆ نەشتەرگەیەكی بەپەلە بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدەرێت.

ڕاگەیاندنی یانە ئینگلیزییەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكردوە، كە پێكانی ئەو یاریزانە لە قاچی ڕاستیدایەو تا ڕادەیەك پێكانەكەی قورسە، هەربۆیە پێویست بو ئەمرۆ بە پەلە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت و پاشان پشكنینی دیكەی بۆ ئەنجام دەدرێت لە پێناو زیاتر دڵنیابونەوەی لە جۆری پێكانەكەی و تەندروستی یاریزانەكە.

هەرچەندە یانەكە نەشتەرگەری بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدرێت، بەڵام تا ئێستا ماوەی دوركەوتنەوەی ئەو یاریزانە ئاشكرا نەكراوەو دوای نەشتەرگەرییەكە جارێكی دیكە پشكنینی بۆ ئەنجام دەدرێت و ماوەی دوركەوتنەوەی ئاشكرادەكەن.