ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گاریس بەیڵی وێڵزی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، كە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدا ئامادەكاری بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٢٠ دەكات، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا دەڵێت "بەدڵنیاییەوە لەگەڵ وێڵزدا زیاتر هەست بە پەرۆشی و كاریگەری یاریكردن دەكەم وەك لە ڕیاڵ مەدریددا، ئەمە وەك یاریكردن وایە لەگەڵ هاوڕێكانم لە پشووی هەفتانەدا".

بەیڵ ئاماژە بەوە دەكات، لەگەڵ هەڵبژاردەكەیدا هەست بە ئاسوودەیی زیاتر دەكات و بە زمانی تایبەتی خۆی قسەدەكات و دووپاتیشیدەكاتەوە ئەمە هیچ شتێك ناگۆڕێت لە ئەركەكانی لە كاتی یارییەكاندا.

بەیڵ بە شێوەیەكی سڕوشتی ڕاهێنانەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەیدا كردووە، ئەمە لە كاتێكدا ماوەیەكی زۆرە بەهۆی پێكانەوە لە یانەكەی دووركەوتووەتەوە، ئەمەش هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدی دوودڵكردووە و گومان دەكەن پێكانی هەبووبێت.