ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ڕێد بۆڵ ساڵزبێرگ نرخی ئێرلین براوت هاڵاندی لاوی دیاری كرد، كە بە ئاستە بەرزەكەی سەرنجی یانە گەورەكانی ئەورووپای بە لای خۆیدا ڕاكێشاوە.

بو گوێرەی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی AS ئیسپانیی، یانە نەمساییەكە نرخی هالاندنی لاوی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووە و هەریەكە لە ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس و مانچستەر یونایتد چاویان لە تواناكانێتی. بە تایبەت یانە ئینگلیزییەكە بە سوود وەرگرتن لە پەیوەندی نێوان ئۆڵی گونار سۆڵشایەری ڕاهێنەریان و هێرشبەرە نەرویجییەكە كاتێك لە یانەی مۆڵدی نەرویجی وەك ڕاهێنەر و یاریزان پێكەوە كاریان دەكرد.