ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە ئەگەری شكستهێنانی یانەی یۆڤانتۆس لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ریزەكانی ئەو یانە ئیتاڵیە بەرەو پریمەرلیگ جێدەهێڵێت.

لە یارییەكانی ئەم وەرزەی یانەی یۆڤانتۆس، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ئاستێكی ناجێگیردا دەڕوات و لەگەڵ ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەكە لە كێشەیەدایە بە هۆی هێنانە دەرەوەی ئەو یاریزانە لە كاتی یاریكردندا، رۆژنامەنوسی ئیسپانی ئیدواردۆ ئیندا پێی وایە ئەگەر یانەی یۆڤانتۆس نەتوانێت لە یارییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ ئەنجامێكی گەورە بەدەستبهێنێت و جامی چامپیۆنس لیگ نەباتەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە رۆناڵدۆ خولی ئیتاڵی و یانەی یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت.

لە دو یاریی رابردی یانەكەدا رۆناڵدۆ بەهۆی هێنانە دەرەوەی لە نێو یاریگە ناڕەزای دەردەبڕێت و تەنانەت لە یارییەكەی میلان دوای هێنانە دەرەوەی كار دەگاتە ئەوەی قسەی ناشیرن بە دایكی ساری بڵێت.

ئیدواردۆ ئیندا لە پرۆگرامی چیرنگیتۆی ئیسپانی وتی "ئەگەر ئەم وەرزە یۆڤانتۆس چامپیۆنس لیگ نەبات بە دڵنیاییەوە كریستیانۆ ئەو یانەیە جێدەهێڵیت، چونكە ئەو یاریزانە لە پێناو نازناوی چامپیۆنس لیگ ڕوی لەو یانەیە كردوە، یانەی مانچستەر یونایتد بەردەوام هەوڵی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دەدات بۆ ریزەكانی یانەكەی و ئەگەری زۆرە هاوینی داهاتو رۆناڵدۆ بەرەو پریمەرلیگ بڕوات".