ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی سپالی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێبردەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی خاوەن یاریگە بە دو گۆڵ پێشكەوت، هەردو گۆڵەكەش لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكەكانی 16 و 41ی یارییەكەدا تۆماركرد، لە نیوەی دوەمی یارییەكە و دوای تێپەڕبونی پێنج خولەك ماتیا فالۆتی گۆڵێكی بۆ یانەی سپاڵ تۆمار كردو جیاوازییەكانی نێوانیانی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە.