ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەندرێن خۆشناو

 شه‌وی رابردوو له‌یاریگای جه‌وهه‌ره‌ له‌ شاری جده‌ی وڵاتی سعودیه‌ یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو . یارییه‌كه‌ سه‌عات 9:00 شه‌و له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو.

له‌ یاریی كۆتای جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، كه‌ ئه‌م ساڵ یه‌كه‌مین جاره‌ چوار یانه‌ی به‌رسه‌لۆنه‌ و ڤالنسیا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید به‌پێی سیسه‌تمێكی نوێ به‌شداربوون تێیدا، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه‌، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.

له‌ هه‌ردوو نیوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می یارییه‌كه‌شدا یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ تۆماركردنی گۆڵدا، و به‌هه‌مان شێوه‌ له‌هه‌ردوو نیوه‌ كاتی زیادكراودا نه‌یانتوانی هیچ گۆڵێك تۆماربكه‌ن، بۆیه‌ په‌نابردرا به‌ر لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان، و تێیدا له‌ ریال مه‌دریده‌وه‌ یاریزانان كارڤاخال و رۆدریگۆ سیلڤا و لۆكا مۆدریچ و سێرخیۆ رامۆس گۆڵیان تۆماركرد، و له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه‌ش سائۆل نیگێز و تۆماس بارتی گۆڵیان تۆمارنه‌كرد و ته‌نیا تریپیێر توانی گۆڵ تۆماربكات، و ئه‌نجامه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید به‌ 4 گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ گۆڵێك كۆتایی هات،و ریال مه‌درید نازناوی جامی سوپه‌ری یانه‌كانی ئیسپانیای به‌ ده‌ستهێنا.