ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، به‌ باشترین یاریزانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرا.

لێڤاندۆڤشكی بۆ جاری هه‌شته‌م له‌ مێژوودا به‌ باشترین یاریزانی وڵاتی پۆڵه‌ندا دیاریكرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لێڤا له‌ ئینستاگرامدا پۆستێكی كردووه‌ و نووسیویه‌تی "سوپاس بۆ هه‌موو جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵاته‌كه‌ ته‌نیا دووپاتكردنه‌وه‌ی ئاستبه‌رزی و كاره‌كانی من نییه‌، به‌ڵكو پاڵپشتییه‌كی زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزه‌وه‌ كاری زیاتر بكه‌ین".

ماڵپه‌ڕی بایرن میونشن له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ساڵی 2019 بۆ لێڤاندۆڤسكی زۆر نایاب بوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ 28 یاریدا 48 گۆڵی تۆماركرد، هه‌روه‌ها بۆ جاری چواره‌م نازناوی گۆڵكاری بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیای له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی برده‌وه‌ و له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی بالۆن دۆر بوو.

هێرشبه‌ره‌ پۆڵه‌ندییه‌كه‌ هه‌روه‌ها گه‌یشتووه‌ته‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكاره‌ مێژووییه‌كانی خولی ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده‌ 224 گۆڵ له‌ 310 یاریدا، له‌ پێش ئه‌ودا كلاوس فیشه‌ر به‌ 268 گۆڵ له‌ 535 یاری و گێرد موله‌ر به‌ 365 كۆڵ له‌ 427 یاری دێن.