ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە کۆتا یاری هەفتەی ٢١ ی خولی ئەڵمانیا لە یاری لوتکەدا،یانەی بایرن میونشنی پێشەنگی خولی ئەڵمانیا لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری لایپزیگی دووەمی ڕیزبەندی کرد.

بە درێژایی هەردوو تایمەکە هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەلام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و یاریەکەش بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

بەم ئەنجامە،بایرن میونشن خالەکانی گەیاندە ٤٣ خاڵ و لە پێشنەگی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیا مایەوە، لایپزیگیش بە ٤٢ خاڵ لە پلەی دووەم دەبینرێت.