ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ئیتالیا یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ریاڵ بیتس.

یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی لەسودی خۆی کۆتایی پێهینا.

سێ گۆڵەکەی بەرشەلۆنە دی یۆنگ و بۆسکێچ و لینگلیت تۆماریانکرد و دوو گۆڵەکەی ریاڵ بیتسیش کانالیس بە لێدانی سزا و نەبیل فەقیر کردیان.

لەو یارییەدا بەهۆی توند و تیژییەوە ناوبژیوان هەشت کارتی زەردی بەرزکردەوەو دوو یاریزانیشی لە هەردوو یانەکە بە کارتی سور کردە دەرەوە.

ئێستا بەرشەلۆنە بە 49 خاڵ دوەمی ریزبەندی خولەکەی گرتوەو ریاڵ مەدریدیش بە 52 خاڵ پێشەنگە.