ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یەکەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، هەردوو یانە لەسەر یاریگەی جۆزێپی میازا رووبەڕووی یەکبوونەوە و ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.

دوای ئەوەی نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە خولەکی 57 فابیان رویز، گۆڵێکی بۆ پارتێنۆپێ تۆمارکرد و یارییەکە تاوەکو کۆتایی بەم گۆڵە مایەوە و گاتوزۆ و تیپەکەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان هەنگاوی یەکەمیان بەرەو یاریی کۆتایی هاوێشت.

رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو، یاریی گەڕانەوە لەسەر یاریگەی سان پاوڵۆ بەڕێوەدەچێت و براوەی ئەم یارییە لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر براوەی یوڤێنتوس و میلان یارییدەکات.