ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 پێش كلاسیكۆ هەواڵێكی خۆش دەگاتە هاوەدارانی بەرشەلۆنە

ئامادەکارییەکانی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ریاڵ مەدرید لەخولی ئیسپانیا بەردەوامە.

لەدواین راهێناندا هەردوو یاریزان پیکێ و ئالبا بینراون کە پێشتر بەهۆی پێکانەوە دورکەوتبونەوە.

پزیشکەکانی بەرشەلۆنە گڵۆپی سەوزیان بۆ پیکێ داگیرساندوە تا لە کلاسیکۆ بەشداری بکات.

بەڵام هەلی بەشداری کردنی جۆردی ئالبا لەو یارییەدا کەمە ئەوەش لەبەرئەوەی لەروی جەستەییەوە ئامادە نییە.

بریارە رۆژی یەک شەممە کاتژمێر 11ی شەو لەخولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی بەرشەلۆنە بکات.