ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 لیڤەرپوول شسكت دوای شكست

لە قۆناخی 16ـی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگەی خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپوولی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە و کردیەدەرەوە.

ئەمە سێەم دۆرانی لیڤەرپوولە لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا، لە چوار یاری رابردوویدا سێ دۆڕانی تووشبووە.

گۆڵەکانی چێڵسی لەلایەن ویلیان داسیلڤا لە نیوەی یەکەم و رۆس بارکلی لە نیوەی دووەمدا تۆمارکران، بەم بردنەوەیەش بلووز گەیشتە قۆناخی چارەگی کۆتایی جامەکە و لە چاوەڕوانی تیروپشکی قۆناخی داهاتوودایە.