لەمیانی یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی وێستهامی کرد.
ئارسناڵ بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر وێستهام بەدەستهێنا.
تاکە گۆڵی یارییەکە لاگازێت لەخولەکی 78 تۆماریکرد.
بەو بردنەوەیە ئارسناڵ کۆی خاڵەکانی بۆ 40 خاڵ بەرزکردەوەو سەرکەوت بۆ پلەی نۆیەمی ریزبەندی.