ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 رامۆس پەیامێک بۆ گەلی ئیسپانیا دەنێرێت

کاپتن و بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید، سێرخیۆ رامۆس پەیامێکی بۆ گەلی ئیسپانیا نارد، بۆ بەرزکردنەوەی ورەی هاووڵاتییەكانی.

رامۆس کە لەگەڵ هەڵبژاردەی لارۆخا نازناوی مۆندیالی 2010 و نازناوی هەردوو یۆرۆی 2008 و 2012ی بردووەتەوە، لە پەیامەکەیدا داوا لە گەلی ئیسپانیا دەکات گەشبین بن سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئیسپانیا.

رامۆس لە پەیامەکەیدا رایگەیاند "دەبووایە ئەمڕۆ مەشق بکەین، ئەو رۆژەی هەموو یاریزانان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بوون، بەڵام ئێمە راهێنەر نابینین، هەروەها ئەندامانی دەستەی راهێنەرایەتی و یاریزانەکانیش نابینین، ژووری جلگۆڕین کەسی لێنییە، مەشقەکانمان ناکەین، یاریگەی مەشقەکان چۆلە وەک زۆربەی شوێنەکانی دیکە، هیچ کەسێک لێرە نییە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی لە دواڕۆژدا پێکەوە بین.. گەشبین بن".