ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

میدیای ئیسپانیا چەند زانیارییەکی پشت پەردەی گفتوگۆی نێوان ڤاگنەر ریبێرۆ، بەڕێوەبەری پێشووی نەیمار داسیلڤا و فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئاشکراکرد.

ریبێرۆ و پێرێز، ساڵی 2019 لە مەدرید یەکدیان بینیووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی جیاواز بکەن، لەنێویشیاندا ئەگەری گواستنەوەی نەیمار بۆ ریال مەدرید.

بەپێی میدیای ئیسپانیا، پێرێز لەبارەی گواستنەوەی نەیمار پرسیار لە رێبێرۆ کردووە، کە هاوڕێیەکی نزیکی نەیمار بووە، بەڵام هیچ شتێک بۆ میدیا ئاشکرانەکراوە.

دوای نزیکەی چەند مانگێک لەو کۆبوونەوەیە چەند زانیارییەکی نوێ ئاشکراکراون، یەکێک لەو زانیاریانەش ئەوەیە کە نەیمار پەیوەندیی بە چوار یاریزانی ریال مەدرید کردووە، کە کاسیمێرۆ، سێرخیۆ رامۆس، مارسێلۆ و لوکا مۆدریچن و پێی گوتوون کە دەیەوێت پاریس سانجێرمان بەجێبهێڵێت.

پێرێز رێزی بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان دەگرێت، چاوەڕێی پەیوەندییەکە بۆ ئەوەی بیرۆکەی نەیمار بزانێت لەبارەی مانەوە یان رۆیشتن لە یانەکە، پاشان هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێبکات.

ریال مەدرید ئێستا بەهیچ شێوەیەک بیر لە گواستنەوەی نەیمار ناکاتەوە، بەتایبەت کە دەنگۆی ئەوە هەیە یاریزانەکە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.