ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تا ئێستاش (فۆستیچ چیزینی ) گۆڵپارێزی پۆلەندی یانەی یۆڤێنتۆس ڕووداوی جگەرە کێشانی دوای یارییەکی پریمەرلیگ لەبیر نەکردوە، ئەو جگەرەیەی بەهۆیەوە بەپارەیەکی زۆر غەرامە کراو دواتریش هەر بەم هۆکارەوە شوێنی خۆی لە یانەکە لەدەستدا.

چیزنی سەبارەت بەم ڕووداوە بۆ ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان قسە دەکات و دەڵێت ” ساڵی 2015 بوو کاتێک لە یاری بەرانبەر ساوسهامبتۆن شکستمان خوارد، دوای یارییەکە ڕاستەوخۆ لە سووچێکی ژووری خۆگۆڕین لە لای گەرماوەکان جگەرەیەکم دەرهێنا و کێشام، ئەو کاتە ئارسین فینگەری ڕاهێنەر نەیبینیم ، بەڵام کەسێکی دیکە منی بینی و بۆ باسکردبوو، بۆیە دوای دوو ڕۆژ فینگەر هاتە لام گوتی تۆ ئەو کارەت کردوە، منیش گوتم بەڵێ دەتوانی سزام بدەی هەڵەم کرد، ئەویش گوتی بۆ ماوەیەک تۆ لە دەرەوەی پێکهاتەی سەرەکی دەبیت، دواتر بە 20 هەزار پاوەنیش غەرامە کرام.

دواتر ئەوەبوو ئەم ڕووداوەی جگەرەکە زیانی زۆری پێ گەیاندم، چونکە پێگەی خۆمم لە دەستدا لە پێکهاتەی سەرەکی ئارسناڵ دوورخرامەوە، ئەوەش بەردەوام بوو بۆ ماوەیەکی درێژ لەبەر ئەوەی (ئۆسپینا)ی گۆڵپارێزی کۆلۆمبی کە یەدەگ بوو هەلەکەی قۆستەوە و باشترین ئاستی پێشکەش کرد و بوو بە گۆڵپارێزی سەرەکی بۆیە ئەوە وای کرد لە کۆتایی یانەی ئارسنال جێبهێڵم و بەرەو خولی ئیتالی برۆم