ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ ئەوەی کەمێک بارەکەی سووک بکات و هەندێک لە ئەستیرە لاوە تازەکانی ئەزموونی زیاتر وەربگرن، بڕیارە یانەی ڕیال مەدرید لەم هاوینە کۆمەڵێک یاریزانی لاوەکانی بە شێوەی خواستن بە یانەکانی دیکە بدات.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە وێرای بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەری لەسەر زۆربەی یانەکان بەڵام ڕیال مەدرید خۆی بۆ هاوینێکی گەرم و گوڕ ئامادەکردوە لە ڕووی کڕینی یاریزانان و فرۆشتن و خواستنی هەندێک لە یاریزانان، بە گوێرەی هەواڵەکەش هەر یەکە لە کۆبۆ (مێسی ژاپۆن) بە خواستن بە یانەیەکی ئەوروپی دەدەن، جگە لەویش خیسوۆس ڕینێەر ئەستێرەی تازەی یانەکە بە نیازن بە ریال سۆسیداد بدەن، جگە لەوەش جێ گۆڕکێ بە هەندێک ئەستێرەی دیکەی یانەکە دەکرێت لەوانە ئاندرێ لۆنینی گۆڵپارێزی یانەکە کە لە ڤایەد وەلید یاری دەکات کە ڕەنگە بگەڕێتەوە ڕیال مەدرید هەروەها دی فرۆتۆس و خافی ساچێزیش لە ڤایەد وەلید بە خواستن یاری دەکەن ئەوانیش گەر نەمێنێنەوە بە یانەی دیکە دەدرێن.

جگە لەوانە ڕیال مەدرید بەنیازە چەند ئەستێرەیەکی وەک ئەشرەف حەکیمی لە دۆرتمۆند و ریگیلۆن لە سڤییا و ئۆدیگارد لە ریال سۆسیداد بۆ یانەکە بگەڕێنێتەوە، دوای ئەوەی ئەو یاریزانانە لەم وەرزە توانیان ئاستێکی نایاب لەگەڵ تیپەکانیان پێشکەش بکەن، هەروەها چەندین ئەستیرەی دیکەی یانەکەش هەن کە ئەگەری فرۆشتنیان زۆرە وەک گاریس بەیل و مارسلیۆ و مۆدرێچ و لۆکا یۆڤیچ و فایخۆ و ماریانۆ و لۆکاس ڤاسکوێز، لەهەمان کاتیشدا چەندین ئەستێرەی وەک پۆل پۆگبا و ئێرلینگ هالاند و مباپی و کامافینگا و ڤان دی بیک و هاری کەین لە ژێر چاودێری و بەرنامەکانی ڕیال مەدرید دان.