ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە کاژێر 10ـی بەیانی، تیپەکە یەکەم مەشق و راهێنانی خۆی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدەدات.

رۆژنامەی مارکای نزیک لە ریال مەدرید دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی ریال مەدرید مەشقەکانی دەستپێبکاتەوە.

مەشق و راهێنانەکانی یانەی شاهەنە بەشێوەی گرووپی بچووک بەڕێوەدەچن، لەپێناو ئەوەی سەلامەتی و تەندروستی یاریزانان پارێزراوبێت.

رۆژی چوارشەممە، یاریزانانی ریال مەدرید بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکانی تایبەت بە کۆرۆنا گەڕانەوە نێو یانەکەیان، رۆژی دووشەممە یاریزانەکانی بەسەرپەرشتی زینەدین زیدان دەست بە مەشقەکانیان دەکەنەوە.

لە کاتی چوون بۆ مەشقەکانیان یاریزانانی یانەی ریال مەدرید ماسک بەکاردەهێنن و هیچ بەریەککەوتنیان لەگەڵ دەستەی پزیشکی نابێت، تەنیا لە حاڵەتێکی زۆر ترسناکدا نەبێت.