ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چاوەكان هەمیشە لەسەر یانە گەورەكانن، تامەزۆریی خەڵك و هاندەران بۆ بینینی یاریزانان و یارییەكان گەیشتووەتە لوتكە، دوێنێ‌ یەكشەممە بە بڕیارێكی زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید مەشقەكان ئەنجام نەدران، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەلایەن تیمی پزیشكی داوا لە كارگێڕی یانەكە كراوە كە یاریزانەكان پێویستە پشوویەك وەربگرن، چونكە ماوەیەكی زۆرە لە ماڵەوەن بەهۆی كەرەنتینەوە رەنگە بە ئاسانی تووشی پێكان ببن، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە مەشقە بە كۆمەڵەكان دەستیان پێكردەوە، بە مەبەستی خۆمادەكردن بۆ یارییەكان كەوا بڕیارە 20/6 یارییەكانی خولی ئیسپانی دەستپێبكاتەوە.