ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیدین هازاردی به‌لجیكی و یاریزانی ریال مه‌درید ئیسپانی، هاوینی رابردوو له‌ چێلسی ئینگلیزی په‌یوه‌ندی به‌ مێرێنگی كرد، ئێستاش كه‌سێكی نزیك له‌و یاریزانه‌ ده‌ڵێت، هازارد ده‌بێته‌ خاونی باڵۆندۆر.

پێگه‌ی گۆڵی به‌ریتانی لێدوانه‌كی رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتویه‌تی:”هازارد ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید باڵۆندۆر به‌ده‌ست بهێنێت، به‌بێ دوو دڵی”.

هازارد له‌و كاته‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ شاهانه‌كه‌‌ كردووه‌، چه‌ند جارێك تووشی پێكانبووه‌ و تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ئاسته‌ پێشكه‌شبكات كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا، به‌ڵام له‌ دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ پێكان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كانی مێرێنگی، هازارد له‌ كه‌ناڵی یانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت و گوتی:”ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه كه‌ ماون‌ سه‌ركه‌وین و نازناوی لالیگا به‌ده‌ست بهێنین”.