ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی ئاهەنگگێڕانیان بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی لیۆنێل مێسی كە تەمەنی گەیشتە 33 ساڵ، لە ناوچەی چوادانگای سەر بە پایتەختی بەنگلادیش 15 گەنج بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەكان كە حكومەتی ئەو وڵاتە بۆ خۆپاراستن لە پەتای كۆڕۆنا رێكی خستبوو، ئەو گەنجانە بەهۆی سەرپێچی كردنیان سزادران.

ئەو كۆمەڵە گەنجە كە بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی میسی كۆببوونەوە و دەیانویست ئاهەنگ بگێڕن، هەریەكەیان بە كۆمەڵێك پارە سزادران‌و خاوەنی ئەو كافێیەش كە گەنجەكان تیایدا كۆببوونەوە سزایەكی ماددی گەورەی درا.