ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكی دوێنێ‌ شەودا كە بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل ئەنجامدرا هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كەریم بەنزیما ئاستێكی نایابی نیشانداو توانی بە ئەسیستێكی نایاب تیپەكەی بكاتە خاوەن سێ‌ خاڵ‌و لە پێشەنگیش بمێنێتەوە

كەریم بەنزیما لەم وەرزدا ئاستێكی زۆرباش پێشەكەش دەكات‌و لە سەرجەم یارییەكان توانیویەتی 22 گۆڵا تۆماربكات‌و 10 ئەسیستی یەكلاكەرەوەش‌و بۆ یاریزانەكان دروست بكات، هەروەها گۆلكاری یەكەمی یانەی شاهانەیە بە 16 گۆل لەدوای مێسی ئەستێرەی یانەی بولگرانا دێت كە خاوەنی 23 گۆلە.