ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای نیشاندانی ئاستێكی ناجێگیر  لە لالیگای ئەوساڵدا، یانەی بەرشەلۆنە نیازی وایە لەم هاوینە كۆمەڵێك گۆڕانكاری گەورە لە یانەكە ئەنجام بدات، هەر لەبەر ئەو هۆیەك جگە لە كڕینی چەند یاریزانێك بۆ پڕكردنەوەی شوێنە لاوازەكانی هێلەكانی، هەر لەبەر ئەو هۆكارەش كارگێڕی یانەكە بڕیاریداوە بە فرۆشتنی نیوەی تیپەكەی.

مارسیال لۆرینتی لە ئێزگەی (سین كۆسینیۆس)ی ئیسپانی ئاشكرای كردوە كە كارگێری بەرشەلۆنە بڕیاریداوە هەر یەكە لە (جۆنیۆر فێربۆ، ساموێل ئۆمتیتی، ئیڤان ڕاكیتیچ، مارتن برایتوایت،كۆتینیۆ) بخاتە لیستی ئەو یاریزانانەی كە بەرشەلۆنە دەیانفرۆشێت، لە هەمان كاتدا بەرشە جگە لەو پێنج یاریزانە لاری لەوەدا نییە كە هەر یەكە لە نیلسۆن سیمدۆی بەرگریكاری پورتوگالی و نیتۆی گۆڵپارێز بفرۆشێت گەر گرێبەستێكی باشیان پێشكەش بكرێت.

جێی ئاماژەیە، بەرشەلۆنە ئەم وەرزەی لیگای لە پلەی دووەم بەكۆتا هێنا بەلام لە چامپیۆنزلیگ چاوەڕێی یاری گەڕانەوە بەرامبەر ناپۆلی دەكات و هەوادارانی یانەكەش چاوەڕێن بەڵكو بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ وەرزەكەیان ڕزگار بكەن.