ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دانی ئالڤێسی یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە‌و سامبا پێیوایە پێویستە لە داهاتوودا ناوی یاریگای كامپ نۆ بگۆڕدرێت بۆ لیۆنێل میسی كە بۆ چەندین ساڵە یەكێكە لە باشترین یاریزانانی بەرشەلۆنە‌و جیهان.

دانی ئالڤێس بەرگریكاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی دەڵێت نیگەرانیەكانی ئەم دواییەی میسی شتێكی ئاسایین، چونكە ئو هەمیشە حەز بە سەركەوتن دەكات، ئەو یاریزانەی پێشووی سامبا دەشڵێت كە میسی مێژوویەكی ئەوەندە گەورەی لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمار كردووە، پێویستە دوای خانەنشین بوونی لەو یانەیە، ناوی یاریگەكەیان بگۆڕێن و ناو بنرێت لیۆنێل میسی.

ئالڤێس لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە ئەگەر كارگێری بەرشەلۆنە بیانەوێت لە داهاتوودا یانەكەیان بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆیان ململانێ هەموو نازناوەكان بكات، ئەوا پێویست دەكات نێیمار داسیلڤا بگەڕێننەوە یانەكەیان.