ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وابڕیارە لە مانگی هەشتی داهاتوو، یارییەكانی چامپیۆنزلیگ دەستپێبكەنەوە و مانچێستەر ستی لەیاریی هاتنەوە، لە شاری مانچێستەری‌ بەریتانیا میوانداری ریال مەدرید دەكات، بەڵام بەهۆی بڕیارەكانی حكومەتی بەریتانی،‌ یوێفا دەیەوێت بڕیارێك لە بەرژەوەندی ریال مەدرید دەربكات بدات.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا(یوێفا) دەیەوێت یاریی نێوان مانچێستە ستی و ریال مەدرید بۆ وڵاتی پورتۆگال بگوازێتەوە، چونكە حكومەتی بەریتانی بە سەرۆكایەتی بۆریس جۆنس بڕیاریداوە، هەر گەشتیارێك سەردانی ئەو وڵاتە بكات، دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین بكرێت.

هەرچەندە نازارێت بۆ یارییەكانی چامپیۆنزلیگ رێگا بە چوونە ژوورەوەی هاندەران دەدرێت یان نا، تاوەكو ئێستاش یەكلایی نەبووەتەوە، بەڵام  زۆربەی ئاماژەكان بۆ ئەوەی دەچن زەحمەتە رێگا بە چوونە ژوورەوەیان بدرێت، لە لایەكی ترەوە دوایی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، نازارێت هەڵوێستی مان ستی چۆن دەبێت، بەڵام سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی مێرێنگیە و یانە مەدریدییەكە،‌ پێشوازی لەوە دەكات لە شاری لیسبۆنی پورتوگاڵی دراوسێی یاریی بكات، نەك گەشتێكی دوور و درێژ بۆ بەریتانیا بكات.