ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆرخێ میسی باوكی لیۆنێل میسی یاریزانی تانگۆ‌و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە كڕینی خانویەك لە شاری میلانی ئیتاڵی هاندەرانی بەرشەلۆنە نیگەران دەكات.

تۆری هەواڵی سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە، باوكی یاریزان میسی بەم دواییە خانویەكی لە شاری میلانۆ كڕیوە و ئەم كارەشی گومانی لەسەر داهاتووی لیۆ دروست كردووە، بەڵام جیانلوكا دی مارتزیۆ رۆژنامەنووسە دیارەكەی ئیتاڵی دوای بە دواداچوون بۆ ئەم بابەتە ئاشكرای كردووە كە باوكی لیۆ بە هۆی ئەوەی لە وڵاتەكەیان بەم دواییە باجێكی كەم لە بێگانەكان وەردەگیرێت بەرامبەر كڕینی خانووبەرە وەردەگیرێت، بریاریداوە خانووەیەك بكڕێت.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە، هاندەرانی ئینتەر میلان لە تۆرە كۆمەلایەتیەكان بڵاویان كردووەتەوە ئەم هەنگاوەی باوكی میسی سەرەتایەكە بۆ پەیوەندی كردنی كوڕەكەی بە یانەكەیان.