ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جامی ئیتاڵیا لە یاریی نێوان ئینتەر میلان و ئەیسی میلان هەردوو یاریزانی لوكاكو وئیبراهیمۆڤیچ لە دوا خولەكەكانی نیوەی یەكەم، دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوانیان روویدا و بەم هۆیەوە هەردوو یاریزان كارتی زەردیان وەرگرت.

دواتر لە میدیاكان شەڕە قسەكەی نێوان هەردوو یاریزان بڵاو بۆوە، هەندێك لە سەرچاوە باس لەوە دەكەن زڵاتان وشەی رەگەز پەرستی بەكار هێناوە بەڵام ئەوەی لە كامێراكان دەركەوت تەنها شەڕە قسەیە بووە.

ئەم شەڕەی نێوان ئەو دوو یاریزانە كە تەنها بە قسە بووە چەند جارێك هەڕەشەیان لەیەك كردووەء جنوێیان بە دایك و خێزانی یەكترداوەء هەردوو یاریزان ویستویانە لە دەرەوەی یاریگا شەڕەكە بكەن بەڵام ئەوە رووینەدا.

ئەو كارتە زەردەی ئیبراهیمۆڤیچ بەس بوو بۆ ئەوەی وای لێبكەن یارییەكە بە دەمارگیری ئەنجامبدات، هەرچەندە لە گێمی یەكەم ئیبراهیمۆڤیج گۆلێكی لە خولەكی 31 تۆماركرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا كارتی دووەمی وەرگرتء بەو هۆیەوە یاریگای بۆ ركابەرەكانی جێهێشتء لۆكاكۆی ئینتەرمیلانیش لە خولەكی 71 گۆلی یەكەمی لە لێدانی سزا تۆماركردء لە خولەكی 90یش گۆلی دووەمیان لە رێگای كریستیان ئیركس تۆماركرد، بەو شێوەیە میلان ماڵئاوایی لە جامەكە كردء ئینتەرمیلانیش سەركەوتن بۆ یاری پێش كۆتایی ء چاوەڕوانی یاری نێوان یۆڤنتوس و سپال دەكات.