ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەرشەلۆنە رۆژ بە رۆژ دۆخی دارایی خراپتر دەبێت و بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو مانگە یانەكە نەیتوانیوە مووچەی یاریزانەكانی بدات.

رادیۆی كادێنا كۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، قەرزەكانی یانەی بارسێلۆنا لە ملیارێك یۆرۆ نزیكبووەتەوە و رۆژ بە رۆژ كێشە داراییەكانی یانە كەتەلۆنییەكە زیاتر دەبێت، تەنانەت كارگەیشتووەتە ئەو راددەیەی ناتوانێت مووچەی یاریزانەكانیشی بدات.

رادیۆی كادێنا كۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، ساڵانە بارسێلۆنا بە دوو جار مووچەی ساڵانەی یاریزانەكانی دەدات، مانگی یۆنیۆ لە ناوەڕاستی ساڵ نیوەی مووچەكەیان پێدەدات، لە كۆتایی ساڵیش لە مانگی دیسێمبەر نیوەكەی دیكەیان پێدەدات، كەچی تاكو ئێستا یاریزانانی بلاوگرانا نیوەی دووەمی مووچەی ساڵی 2020یان وەرنەگرتووە.

گەرچی یاریزانانی بارسێلۆنا رازی بوون مووچەكانیان كەم بكرێتەوە بەڵام بارسێلۆنا نەیتوانی مانگی دیسێمبەر مووچەی یاریزانەكانی بدات و پێشبینی دەكرێت تاكو سەرەتای مانگی داهاتوو نەتوانێت مووچەكە دابین بكات، چونكە بارسێلۆنا كێشەی پارەی كاشی هەیە و پارەی تەواوی لەبەردەستدا نییە.

رۆناڵ كومان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەبارەی دواكەوتنی مووچەی یاریزانەكانی دەڵێت ‘یاریزانەكان بەهیچ سیوەیەك لەبارەی دواكەوتنی مووچەكانیان نیگەران نین، بەهۆی كۆرۆناوە سەرجەم یانەكان دووچاری قەیرانی دارایی بووینە‌.