لە یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەمی خولی رۆئاوای ئاسیای فوتساڵی كچان، هەڵبژاردەی عێراق كە نۆ یاریزانی كورد لە پێكهاتەكەیدایە رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەلەستین بوەوە.
لە تایمی یەكەمدا، كچانی عێراق بە هێرشبردن دەستیان پێكرد و باڵادەستی خۆیان پیشاندا و دوو گۆڵیان تۆمار كرد و ئەو تایمەیان بە دوو گۆڵە لە سوودی خۆیان كۆتایی پێهێنا.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی عێراق لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بون و پێنج گۆڵی تریان تۆمار كرد و یاریەكەشیان بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لە فەلەستین بردەوە.
بەو ئەنجامە، هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە بەدەستهێنا، فەلەستینیش یاری دیاریكردنی پلەی پێنجەم و شەشەم ئەنجامدەدات.