ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیڤەرپوڵ نرخی سەڵاحی بە 60 ملیۆن پاوەند دیاریکردووە و ڕیاڵ مەدریدیش چاودێری دەکات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، کارگێڕی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە نیازی گۆڕانکارین لە پێکهاتەی یانەکەیاندا و لە ئێستادا خوێندنەوە دەکەن بۆ دەستبەرداربوون لە محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسری یانەکەیان هاوشێوەی سادیۆ مانێ کە پەیوەندیکرد بە بایرن میونشنەوە.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ نرخی محەمەد سەڵاحیان بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند دیاریکردووە بۆ هەر یانەیەک کە بیەوێت هەوڵی گواستنەوەی بدات لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە وردی چاودێری بارودۆخی یاریزانە میسریەکە لەگەڵ یانەکەی دەکات و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکەن سەرەڕای ئەوەی نێوانی محەمەد سەڵاح لەگەڵ یاریزانانی یانەی شاهانە باش نیە بەهۆی لێدوانەکانیان پێش یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ.

دوپاتیشکردوەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان لیڤەرپوڵ و سەڵاح بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان بەردەوامە بەڵام نەگەیشتنوتە ڕێککەوتنی کۆتایی بەهۆی داواکاریە زۆرەکانی یاریزانەکە و ئەگەر بەو شێوەیەش بەردەوام بن لەسەر ڕێکنەکەوتن ئەوا یانە ئینگلیزیەکە پێش دەستپێکی وەرزی نوێ دەیفرۆشێت لە پێناو بەدەستهێنانی بڕێک پارە.