ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ ڕایگەیاند: بەرامبەر فولهام شایستەی بردنەوە نەبوون و ناوبژیوان هیچ پەیوەندی بە ئەنجامی یاریەکەوە نیە.

یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ دوای ئەوەی لە یەکەم هەفتەی پریمەرلیگ نەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن و بەرامبەر فولهام بە دوو گۆڵ یەکسانبوون دوای یاریەکە بە تۆڕی بی تی سپۆرتی ڕاگەیاند باشترین شتی یاریەکە ئەنجامەکە بووە و بەدەستهێنانی خاڵێک لە یاریەکی خراپی لەوشێوەیەدا باشترینە.

وتیشی: شێوازی دەستپێکی یاریەکە وەک پێویست نەبوو و دواتریش هەوڵماندا بەرگری بکەین بەڵام ئەو کارە ئاسان نەبوو چونکە یاریگاکە ووشک بوو.

کلۆپ ئاماژەی بەوەشکرد بەشێوەیەکی زۆرباش هێرشمان دەبردە سەر گۆڵی فولهام بەڵام کاتێک خۆمان لە بەرامبەر گۆڵی ئەو یانەیەدا دەبینیەوە هەلەکانمان بە ئاسانی لەدەستدەدا.

لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە شایستەی بردنەوە نەبوونە لە یاریەکەدا و ناوبژیوانیش هیچ پەیوەندیەکی بە ئەنجامی یاریەکەوە نیە.