ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە خولى فەڕەنسا، مارسیلیا چوار گۆڵى لە ستاد ڕیمس کرد و یەکەم سێ خاڵى خولەکەى لە وەرزى نوێدا بەدەستهێنا.

لە دوایین یارى خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا، یانەى ئۆڵیمپیک مارسیلیا لە یاریگاى فیلۆدرۆمى تایبەت بەخۆى، میواندارى یانەى ستاد ڕیمسى کرد.

لە تایمى یەکەمدا، مارسیلیاى خاوەن یاریگا و هاندەر ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 13 و 45دا لەلایەن وس فایس بەهەڵە و نونو تاڤاریسەوە تۆمارکرد و بە پێشکەوتنەوە کۆتایى بە تایمەکە هێنا.

لە تایمى دووەمدا، مارسیلیا لە خولەکى 75دا گۆڵێکى ترى لە ڕێگەى لویس سوارێزەوە تۆمارکرد، هاوکات فلۆریان بالۆگۆن گۆڵێکى بۆ ستاد ڕیمس تۆمارکرد لە خولەکى 84دا، بەڵام پێش کۆتایى هاتنى یارییەکە و لە خولەکى 90دا لویس سوارێز گۆڵى دووەمى خۆى و چوارەمى مارسیلیاى تۆمارکرد.

بەمەش، مارسیلیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و یەکەم سێ خاڵى لیگ وەنى لە وەرزى نوێدا بەدەستهێنا، ستاد ڕیمسیش بە دۆڕاندنەوە دەستى بە وەرزەکە کرد.