ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
یانەی بروسیا دۆرتمۆند سەرکەوتوو بوو لە تەواوکردنی گرێبەستێکی نوێی هێرشبەری بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئامادەنەبوونی یاریزانە تازەهاتووەکەی، سێباستیان هالەر، کە بەهۆی تووشبوونی بە وەرەمێکی شێرپەنجەیی لە کۆئەندامی زاوزێدا بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
 
ئێواره‌ی ڕۆژى دووشه‌ممه‌، دۆرتمۆند له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی مۆدێستی له‌ یانه‌ی کۆڵني ئه‌ڵمانی راگه‌یاند.
 
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ دوێنێ له‌ دۆرتمۆند پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌، پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ واژۆ بكات.
 
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندبوو کە گرێبەستی مۆدێست تەنها 5 ملیۆن یۆرۆی تێچووی دۆرتمۆند بووە، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە ساڵانە مووچەی 6 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.