ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جەولەی دووەمی یاریەكانی مۆندیال هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی مەكسیك بویەوە و یاریەكەشی بەئەنجامی دووگۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.

یاریەكە لە سەرەتاوە ڕكابەریەكی زۆری بەخۆیەوەبینی و یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بەدوای تۆماركردنی یەكەم گۆڵدا دەگەڕان بەڵام تایمی یەكەم بەبێ گۆڵ كۆتایهات.

لە تایمی دووەم یاریزانانی ئەرجەنتین بەهێزتر دەركەوتن و كۆنتڕۆڵی یاریەكەیان گرتەدەست و لەدوای چەند هەوڵێكی بەردەوام لیۆنێل میسی و ئینزۆ فێرناندێز لەخولەكەكانی 64 و 87 گۆڵەكانی ئەرجەنتینیان تۆماركرد.

بەو بردنەوەیەش ئەرجەنتین یەكەم سێ خاڵی بەدەستهێنا و لە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەیدایە، مەكسیكیش بە یەك خاڵا دواریزبەندی گرتووە.