ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاریەكانی جەولەی دووەمی كۆمەڵەی چوارەمی مۆندیالی 2022ی قەتەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی دانیمارك بویەوە و یاریەكەشی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێبردەوە.

لە تایمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە لە هەوڵەكانیان بەردەوامبوون بۆ گۆڵ تۆماركردن و چەندین هەلی مەترسیداریان لەدەستدا بەڵام هەوڵەكانیان بەبێ ئەنجام مایەوە.

لە تایمی دووەم یاریزانانی فەڕەنسا بەئاستێكی بەرزترەوە دەركەوتن و لەخولەكی 61 كیلیان مباپێ گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، دواتر لەخولەكی 68 ئەندریاس كریستنسن توانی ئەنجامەكە یەكسانكردەوە، بەڵام كیلیان مباپێ لەخولەكی 86 توانی گۆڵی دووەمی فەڕەنسا تۆماربكات و بردنەوە بەدەستبهێنن.

بەو بردنەوەیەش فەڕەنسا بەكۆكردنەوەی شەش خاڵ لەپێشەنگی كۆمەڵەكەیدایە و گەیشتە قۆناغی 16ی مۆندیال،دانیماركیش بە یەك خاڵەوە لەپلەی سێیەمدایە.