لە درێژەی یارییەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر، ئەمڕۆ كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ لە كۆمەڵەی حەوتەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی كامیرۆن و سڕبیا لە یاریگای جنوب ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە، كە هەردووكیان لە جەولەی یەكەمدا توشی شكستبوون.
لە كاتژمێر چواری ئێوارە و لە كۆمەڵەی هەشتەمیشدا، هەڵبژاردەی كۆریای باشور بەرامبەر هەڵبژاردەی غانا یاری دەكات.
لە دووەمی یاری كۆمەڵەی حەوتەم و لە كاتژمێر حەوتی شەودا، هەڵبژاردەی بەڕازیل، كە لە جەولەی یەكەمدا لە سڕبیای بردەوە، لە یاریگای 974 ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.
لە دوایین یارییەكانی ئەمڕۆی مۆندیال و لە كاتژمێر 10ی شەودا، هەڵبژاردەی پورتوگال لە كۆمەڵەی هەشتەم، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای یاری دەكات.