ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كەریم بنزیمە بە چەند ڕۆژێكی كەم پێش دەستپێكردنی مۆندیالی 2022ی قەتەر توشی پێكانێكی قورس بوو لە ڕانی چەپیدا و بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری لە پاڵەوانێتییەكەدا بكات.

ڕادیۆی مۆنت كارلۆی فەڕەنسی ئاشكرایكرد، ئەگەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا نازناوی مۆندیالەكە بەدەستبهێنێت و پارێزگاری لە نازناوەكە بكات، ئەوا بنزیمەش میدالیا وەردەگرێت.

ڕادیۆی ناوبراو ڕوونیكردووەتەوە، كە هێشتا بنزیمە لە لیستی هەڵبژاردەی فەڕەنسادایە و ناوەكەی نەسڕاوەتەوە و دیدییە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەكە هیچ یاریزانێكی تری بۆ جێگەی بنزیمە بانگهێشتنەكرد.

فەڕەنسا یەكەم هەڵبژاردەیە سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16ی مۆندیالی قەتەر بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی دوو یاری لەسەریەكی بردەوە و لە سێیەم یاریشدا ڕووبەڕووی تونس دەبێتەوە.