ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دیبالا بەهۆی پێكانەوە یاریی نێوان بیسكارا و یۆڤانتۆسی جێهێشت و گومان هەیە بەرامبەر بەرشەلۆنە یاریی بكات.

لەخولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی بیسكارا.

لەو یاریەدا پاش ئەوەی یوڤی بە دوو گۆڵی هیگواین پێشكەوت، بەهۆی پێكانەوە دیبالا ریزەكانی یۆڤانتۆسی جێهێشت، ئەوەش پاش ئەوەی دوو جار لە لایەن مۆنتاری یاریزانی بیسكاراوە لێی درا.

رۆژنامەكانی ئیتالیا پێیانوایە پێكانەكەی دیبالا قورسە و هەلی بەشداری كردنی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگ كەمە كە بریارە رۆژی چوار شەممە لە كامپ نو روبەروی یەك ببنەوە.