ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەیارییەكی زەحمەت و پڕكێشمەكێشدا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە ئەنجامی گۆلێك بۆ هەر لایەك بەرانبەر یانەی لیستەر سیتی یەكسانبوو، بەسوود وەرگرتن لە ئەنجامی یاریی رۆیشتن تیمەكەی سیمیۆنی خۆی گەیاندە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە تایمی یەكەمی یارییەكەداو لە خولەكی بیست و شەش سائول نیگوێز گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هندییە سوورەكانی مەدرید تۆماركرد و ئەو تایمە بەو گۆڵە كۆتاییهات.

لە تایمی دووەمی یارییەكەدا هەردوولا هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر چڕكردەوەو ڤاردی یاریزانی یانەی لیستەر سیتی گۆڵی یەكسانبوونی لە خولەكی شێست و یەك بۆ یانە ئینگلیزییەكە تۆماركرد و بەبێ ئەوەی سوودی هەبێت لەسەر ئەنجامەكە یارییەكە كۆتاییهات و ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەك خۆی گەیاندە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە یاری رۆیشتندا تیمەكەی سیمیۆنی بە ئەنجامی گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر بردنەوەیان بەرانبەر لیستەر سیتی بەدەستهێنا.

وەرزش