ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی رووبەرووی بایرن میونشن بووەوە.

لە تایمی یەكەمدا هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەكسانبوون، لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی پەنجاو سێ‌ رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی بە لێدانی سزا گۆلی پێشكەوتنی یانە باڤاریەكەی تۆماركرد.

دواتر و لە خولەكی حەفتاو شەش رۆناڵدۆ ئەنجامەكەی لە سوودی ریاڵ مەدرید یەكسانكردەوە، پاش خولەكێك لە گۆڵەكەی رۆناڵدۆ سێرجۆ رامۆس بەهەڵە گۆڵی دووەمی بایرن تۆماركرد.

لە دوو تایمی زیادكراوی یاریەكەشدا ریاڵ سوودی لە كرانە دەرەوەی ڤیدال وەرگرت و توانیشی سێ گۆڵی یەك لە دوای یەك لە رێگەی یاریزانان رۆناڵدۆ دوو گۆڵ و ئەسینسیۆوە تۆماربكات.

بە كۆی ئەنجامی هەردوو یاریەكەش ریاڵ مەدرید بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی.

وەرزش