ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەمشەو كاتژمێر نۆو چلو پێنج خولەك، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای كامپ نۆ، میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەكات.

یۆڤانتۆس تا رادەیەكی باش سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بەدەست هێناوە، پاش ئەوەی لە یاری چوندا توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانە كەتەلۆنیەكە بباتەوە.

بۆیە لەیارییەكەی ئەمشەودا كورانی ئینریكی بەتەواوی خۆیان بۆ یارییەكە ئامادەكردوەوو بەنیازن سینایۆری یاری پاریس سان جێرمان بەسەر یانەی خانمە پیرەكە دووبارە بكەنەوە.