ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەر لەخولە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا و لەكاتژمێر نۆو چلو پێنج خولەك یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی، رووبەڕووی یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی دەبێتەوە.

لە یاری چوندا، كە لە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پاركی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، دۆرتمۆند بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەكەی دۆڕاند و لە یاری گەڕانەوەدا لە ژێر فشارێكی زۆردا دەبێت بۆ گەشتن بە قۆناغی داهاتووی خولەكە.

بۆیە تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانە زەرد پۆشەكە ئامادەی تەواوی یاریزانەكانی بۆ ئەم یارییە دەربری و وتیشی تەنها بیرمان لەسەركەوتن كردۆتەوە بۆ قۆناغی داهاتوو، دەتوانین ئەو كارەش بكەین.