ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، ناوبژیوانی یاریەكە هەڵەی كوشندەی كردووەو بەو هۆیەشەوە ئەنجامی یاریەكە لە سوودی ریاڵ مەدرید كۆتایی هات.

ئەنچلۆتی وتی "دەزانم ئەمە تۆپی پێیە و هەموو شتێك روودەدات، بەلام ناوبژیوانی یاریەكە زۆرترین هەڵەی كرد و بەو هۆیەشەوە تیپەكەی لەچامپیۆنزلیگ كرایەدەرەوە.

راهێنەركەی بایرن ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانانی كرد و تەئكیدی كردەوە، یانەكەی كەسایەتی خۆی لە یاریگادا پیشاندا و بە باشترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید كرد.

ئەم لێدوانی ئەنچلۆتی پاش ئەوە هات بایرن میونشن بە ئەنجامی یاری چوون هاتن بەرامبەر ریاڵ مەدرید دووچاری شكست هات و لە چامپیۆنز لیگ كرایە دەرەوە.