ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا زینەدین زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یانەكەی شایستەی سەركەوتن بووە بۆ قۆناغی پێش كۆتایی و بەهۆی ئاستی هەردوو یاریەكەش باشترین بووین.

زیدان وتیشی "پێویستە هیچ كەس نیشانەی پرسیار لەسەر بردنەوەكەی ریاڵ دانەنێت و یانەكەی بە شایستەیی گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی و یاریەكە قورسەكەشمان بەرامبەر بایرن بە باشی تێپەڕاند".

راهێنەركەی ریاڵ مەدرید ستایشی ئاستی بەرزی رۆنأڵدۆ كرد و تەئكیدی كردەوە تۆماركردنی پێنج گۆڵ لە مانوێل نوێری باشترین گۆڵپارێزی جیهان ئاسان نییە و تەنها رۆنالدۆ دەتوانێت ئەو كارە بكات.

دەربارەی یاری كلاسیكۆش زیدان ئاشكرای كرد، ئەركەكەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە ئاسان نییە و بە دڵنیاییەوە هاوشێوەی بایرن میونشن رووبەروی ئاستەنگی دەبینەوە.

وەرزش