ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دانی ئەلڤێسی بەرازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس پشكنینی پزیشكی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان ئەنجامدا.

رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی بڵاویكردووەتەوە دانی ئەلڤێسی بەرازیلی و یاریزانی پێشووی یانەكانی سێڤییا و بەرشلۆنە و یۆڤانتۆس لە پاریسە و پشكنینی پزیشكی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان ئەنجامداوە.

لیكیپ ئاشكرایكردووە ئەلڤێس بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەست لەگەڵ یانە پاریسیەكە واژوو دەكات ، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر زۆر نزیك بوو لەوەی پەیوەندی بەیانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزییەوە بكات .

لیكیپ لە كۆتایی هەواڵەكەیدا بڵاویكردووەتەوە ئەلڤێس لەبارەگای یانەی پاریس سان جێرمان بینراوەو پێشبینیش دەكرێت سبەی چوارشەممە یانە پاریسیەكە گواستنەوەی بەرگریكارە بەرازیلیەكە ئاشكرا بكات .