ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ ، ریاڵ مەدرید لە ئەمەریكا كەمپێكی مەشق و راهێنانی كردۆتەوە.

لە ئامادەكارییەكانی ریاڵ مەدرید هەشت یاریزانی تیپی دووەم و سەرجەم یاریزانەكانی تیپی یەكەم بەشدار بون جگە لە رۆناڵدۆ و رامۆس كە لەلایەن راهێنەرەوە پشوی زیاتریان پێدراوە.

هەروەها تیۆ هێرناندێزی یاریزانی نوێ لە راهێنانەكان بینرا بەڵام تا ئێستا سیبایۆس و ڤایخۆ كە ئەوانیش یاریزانی نوێن ئامادەی راهێنانەكان نەبون.

پاش راهێنانەكان مارسیلیۆی یاریزانی ریال مەدرید تەئكیدی كردەوە كە ئەوان بۆ وەرزی نوێ ئامادەن.

باسیشی لەوە كرد كە بەهەمویان پشتگیری رۆناڵدۆ دەكەن تا لە ریزەكانی ریاڵ درێژە بە یاریكردن بدەن.