ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت شەش دەوڵەتی عەرەبی داوایەكیان دژی قەتەڕ تۆماركردووە.

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی رایگەیاند شەش دەوڵەتی عەرەبی داوا دەكەن مافی میوانداریكردنی مۆندیالی دوو هەزارو بیست و دوو لە قەتەڕ وەربگیرێتەوە .

ئینفانتینۆ ئاشكرایكردووەو ئەو دەوڵەتانە قەتەڕیان بە پشتگیریكردن لە تیرۆر تۆمەتبار كردووە ، ئەوەش بە پێی مادەی هەشتاو پێنج لە یاساكانی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی جێی دەبێتەوەو دەكرێت لە دۆخێكی چاوەڕوان نەكراو یاخود مەترسییەكی تۆقێنەر شەرەفی میوانداری كردنی مۆندیال لە دەوڵەتێك وەربگیرێتەوە .

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بە پێگەی زە لۆكاڵی سویسری وتووە " یەكێتیەكانی هەریەكە لە سعودیە و یەمەن و مۆریتانیا و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ داوایان كردووە ئەو مافە لە قەتەڕ وەربگیرێتەوە.

ئینفانتینۆ لەكۆتاییدا وتویەتی رێسا و یاساكانی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەڕوونی ئاماژەیان بەو جۆرە گرفتانە كردووە، بەڵام ئێمە بڕیاری خێرا نادەین و چاوەڕێ دەكەین و لەكۆبونەوەی داهاتووی دەستەی گشتی فیفادا بڕیار دەدەین.