ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاش كۆتایی هاتنی یاری چونی جامی سوپەری ئیسپانیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، ریكاردۆ دی بیرگۆسی ناوبژیوانی یاریەكە لە راپۆرتی تایبەتی لەسەر كلاسیكۆ ئاماژەی بە هەڵسوكەوتنی ناشرینی رۆناڵدۆ كردووە.

بەپێی یاساكانی تۆپی پێی ئیسپانیاش هەر یاریزانێك هەڵسوكەوتی ناشرین بەرامبەر ناوبژیوانان بكات بۆ ماوەی چوار بۆ دوانزە یاری رادەگیرێت.

ناوبژیوانەكە لە راپۆرتەكەیدا نوسیویەتی "پاش وەرگرتنی كارتی سوور لەلایەن كریستیانۆ رۆناڵدۆوە، ئەو یاریزانە وەك ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەكەم پاڵی پێوەناوم.

ئەمەش ئەركەكە لەسەر رۆناڵدۆ قورس دەكات و پێدەچێت یاریزانە پورتوگالیەكە لە چوار بۆ دوانزە یاری لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە راببگیرێت.